Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران: ئاماده‌كاریمان بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم كردووه‌


په‌یام 

سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران ڕایگه‌یاند: له‌ ئه‌گه‌ری‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌ر له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌، ئاماده‌كاریی پێویستیان بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم له‌ ئاستێكی به‌رزدا كردووه‌.

عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی، سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، ڕایگه‌یاند "ئاماده‌ییان تێدایه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ قۆناغی به‌ر له‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك".

سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ "له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا به‌ ڕه‌چاوكردنی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، له‌ پێناو ئامانجه‌ بازرگانییه‌كان به‌رده‌وامییان به‌ چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كان داوه‌".

عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی ڕایشیگه‌یاند "ئه‌گه‌ر پێویست بكات بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ قۆناغی به‌ر له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌، ئه‌وا ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ پیتاندنی‌ یۆرانیۆم له‌ ئاستی به‌رزدا ته‌واو كردووه‌". ساڵحی‌ ده‌ڵێت "هیوادارن هیچ كاتێك پێویست به‌وه‌ نه‌كات بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ قۆناغی به‌ر له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌".

ئه‌م قسانه‌ی‌ سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران پاش ئه‌وه‌ هات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ستراتیژی‌ نوێی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر ئێران ڕایگه‌یاند "گوشارێكی ئابووری ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ئێران كه‌ هاوتای نه‌بوو بێت".

443 جار خوێندراوەتەوە
23/05/2018

بابەتی زیاتر