Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی و سه‌در داوای حكومه‌تی ته‌كنۆكرات ده‌كه‌ن


په‌یام ـ 

سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی رایگەیاند کە لەگەڵ سه‌رۆكی لیستی سائیرون، موقتەدا سەدر گفتوگۆی کردووە و هەردوولا هاوڕابوونە لەسەر دروستکردنی حکوومەتێکی تەنکنۆکرات.

عەبادی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا رایگەیاند: "لەگەڵ موقتەدا سەدر کۆبوومەوە. هەردوو لا هاوڕابووین لەسەر ئەوەی کە حکوومەتێک پێکبهێنین هەموو پارتەکان لەخۆ بگرێت و دوور بێت لە تایفەگەری و حزبایەتی و کاندیدەکانی گشتی تەکنۆکڕات بن".

عەبادی ئاماژەی بەوەکرد بۆ پێکهێنانی حکوومەت لەگەڵ تەواوی پارتە براوەکانی هەڵبژاردن کۆدەبنەوە و هاوکات رەخنەشی لە سەرۆکوەزیرانی پێشوتری عێراق نوری مالیکی گرت کە دژی حکوومەتی زۆرینەیە و وتیشی: "هەندێک لە فڕاکسیۆنەکان خۆیان بەدوور دەگرن و سیاسەت ناکەن. ئەمە حکوومەت بەڕێوەبردنێکی هەڵەیە. هەر لەبەر ئەو چەقبەستوویە بوو داعش هاتە ناو وڵاتەکەمان سێ یەکی داگیر کرد".

ناوبراو بانگەوازی ئەوەی کرد هەرچی زووە پارتە سیاسییەکان دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان ئەنجام بدەن و وتیشی: "لەو باوەڕەیە دام بە پێچەوانەی جاری پێشوو ئەمجارە حکوومەت لە ماوەیەکی کەم پێکبهێندرێت".

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە باس لە تەزویر کردن دەکەن لە هەڵبژاردنەکان عەبادی گوتی: "بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە ١٢ سکاڵا بەشێوەیەکی شەفافانە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانم راسپاردووە، کۆمسیۆن مافی ئەوەی نییە پشتیوانی لە کاندیدێک یاخود فڕاکسیۆنێک بکات، دەبێت ئەوەش بزانن کە رەتکردنەوەی هەڵبژاردنەکانیش لە بەرنامەی ئێمەدا نییە".

عەبادی بەمەبەستی پێکهێنانی حکوومەت دوو رۆژ بەر لە ئێستا لەگەڵ سەرۆکی لیستی سائیرون موقتەدا سەدر کۆبووەوە کە بەبەدەستهێنانی ٥٤ کورسی یەکەمی هەڵبژاردنەکان بووە.

سه‌رۆكی لیستی نه‌سر، حه‌یده‌ر عه‌بادی، هه‌روه‌ها ئەمڕۆ پێشوازی لە شاندێکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد لە بەغدا كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا ٢٥ کورسیان بەدەستهێناوە.

740 جار خوێندراوەتەوە
22/05/2018

بابەتی زیاتر