Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ شه‌ڕی‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا له‌ قه‌زای‌ سه‌یدسادق دوو كه‌س كوژران



له‌ شه‌ڕی‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا له‌ قه‌زای‌ سه‌یدسادق دوو كه‌س كوژران، پۆلیسی‌ قه‌زاكه‌ ڕایگه‌یاند: شه‌ڕه‌كه‌ به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ زه‌ویوزاره‌وه‌ بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق ڕایگه‌یاند "له‌ گوندی‌ قاینه‌جه‌ی‌ نزیكی‌ سه‌یدسادق، شه‌ڕ له‌ نێوان چه‌ند كه‌سێكی‌ دوو بنه‌ماڵه‌دا ڕووی‌ داوه‌ و، به‌هۆی‌ ته‌قه‌كردنه‌وه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كیان كه‌سێكی‌ ته‌مه‌ن 48 ساڵ به‌ ناوی‌ (ئـ، س، ح) كوژراوه‌ و سیانی‌ دیكه‌ش بریندار بوون".
هه‌ر پاش ڕووداوه‌كه‌ش بنه‌ماڵه‌ی‌ كوژراوه‌كه‌ چوونه‌ته‌ سه‌ر ماڵی‌ مامێكی‌ بكوژه‌كه‌ له‌ شاری‌ سه‌یدسادق و، ئامۆزایه‌كییان به‌ ناوی‌ (ڕ، س) كه‌ ته‌مه‌نی‌ 23 ساڵه‌ و پیشه‌ی‌ مامۆستایه‌، كوشتووه‌".
پۆلیسی‌ سه‌یدسادق ڕایگه‌یاندووه‌ "شه‌ڕه‌كه‌ به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ زه‌ویوزاره‌وه‌ دروست بووه‌".
له‌لایه‌ن پۆلیسی‌ سه‌یدسادقه‌وه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و، دادوه‌ر فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی بۆ بكوژه‌كان ده‌ركردووه‌.

383 جار خوێندراوەتەوە
22/05/2018

بابەتی زیاتر