Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوای چوار رۆژ بی سه‌روشوێن بونی هاوڵاتییه‌كه‌ی قه‌زای شێخان به‌ كوژراوی دۆزرایه‌وه‌


په‌یام 

دوای بێ سه‌روشوێنبوونی‌ بۆ ماوه‌ی‌ چوار رۆژ ئه‌مرۆ ته‌رمی هاولاَتیه‌كی‌ دانیشتوی سنوری قه‌زای شێخان له‌ دهۆك له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ دۆزراوه‌.

په‌یامنێری په‌یام رایگه‌یاند هاولاَتیه‌ك به‌ناوی محه‌مه‌د شه‌عبان ئیبراهیم  دانیشتوی‌ كومه‌ڵگای‌ (چڕه‌)ی سه‌ر به‌ قه‌زای شێخان له‌ پارێزگای دهۆك له‌ به‌یانی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌، دوای‌ ده‌رچوونی‌ له‌ ماڵه‌وه‌ بۆ ئیشكردن، خۆی‌ و ئوتومبێله‌كه‌ی‌ دیارنه‌ماوه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كان ئۆتۆمبێلی ئه‌و هاولاَتیه‌ له‌ جۆری سۆناتا ره‌نگی ره‌ش بووه‌، ئێواره‌ی دوێنێ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ ته‌نیشت هه‌یكه‌لی خانوویه‌ك له‌ گوندی به‌رازی له‌ بناری چیای مه‌قلوبی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی زێلكان دوزراوه‌ته‌وه‌ له‌ كاتێكدا ره‌نگی ئۆتۆمبێله‌كه‌ گۆڕاوه‌ بۆ ره‌نگی سور و ئه‌مرۆش ته‌رمه‌كه‌ی خۆی له‌ گوندێكی‌ دیكه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

كه‌سوكاری هاولاَتیه‌ كوژراوه‌كه‌ی‌ دهۆك ده‌ڵێن محه‌مه‌د شه‌عبان خاوه‌نی‌ نۆ منداڵه‌ و هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه‌ و نانی‌ ژیانی‌ له‌سه‌ر ئوتومبێله‌كه‌ی‌ بووه‌ كه‌ هاولاَتیان پێی‌ ده‌گواسته‌وه‌ له‌ ڕێگای نێوان شێخان - ڕۆڤیا.

1281 جار خوێندراوەتەوە
21/05/2018

بابەتی زیاتر