Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. ره‌مه‌زانان شه‌ربه‌تفرۆشی سه‌رگه‌ڵوو هاوڵاتییه‌كی زۆر له‌خۆی كۆده‌كاته‌وه‌


په‌یام ـ  رامیار عوسمان 

مانگی‌ پیرۆزی‌ ڕه‌مه‌زان بۆ ته‌واوی‌ هاوڵاتیان و موسڵمانان تایبه‌تمه‌ندیه‌كی‌ گرینگی‌ هه‌یه‌ له‌وه‌ش تایبه‌تتر ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌یه‌ كه‌له‌به‌ربانگدا ده‌خورێن و ده‌خورێنه‌وه‌. 

شه‌ربه‌تی‌ مێووژ خواردنه‌وه‌یه‌كی‌ زۆر تایبه‌ته‌ كه‌هاوڵاتیان  بۆ به‌ربانگ ده‌یخۆنه‌وه‌، به‌ڵام بۆ ده‌ستكه‌وتنی‌ كاتێكی‌ زۆر له‌سه‌ره‌دا ده‌وه‌ستن، شه‌ربه‌ته‌ مێوژه‌كه‌ی‌ وه‌ستا صدیقیش قه‌ره‌باڵغیه‌كی‌ زۆری‌ له‌سه‌ره‌و له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی‌ ڕۆژ تائێواره‌ خه‌ریكی‌ دروست كردنی‌ شه‌ربه‌تن. 

وه‌ستا صدیق هه‌ر به‌ده‌م شه‌ربه‌ت فرۆشتنه‌وه‌ وتی‌ پاك و خاوێنی‌ و مێوژی‌ باش خه‌ڵكی‌ له‌ده‌وری‌ ئه‌وان كۆكردۆته‌وه‌و، هه‌ر سفره‌یه‌كیش بۆ به‌ربانگ شه‌ربه‌تی‌ مێووژی‌ له‌سه‌ر نه‌بێت كرچ و كاڵ ده‌بێت.

2401 جار خوێندراوەتەوە
21/05/2018

بابەتی زیاتر