Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دهۆك.. گه‌وره‌ترین شوێنه‌واری مێژویی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دۆزرایه‌وه‌


په‌یام 

فەرمانگەی شوێنەوارەکان لە پارێزگای دھۆک رایگەیاند، شوێنەوارێک کە ١٠٠ تابلۆ لەخۆ دەگرێت و مێژووییەکەی بۆ ٥٠٠ ساڵ پێش زاینی دەگەڕێتەوە لە پارێزگای دھۆک دۆزراوەتەوە.

حەسەن ئەحمەد قاسم، بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنه‌وار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: "تێمی ھاوبەشی عێراقی ـ ئەڵمانی ١٠٠ تابلۆی شوێنەوارییان لە ناوچەیەک لە ناحیەی سیمێل سەربە پارێزگای دھۆک دۆزیوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد، شوێنەوارەکە ١٠٠ تابلۆ لەخۆ دەگرێت کە مێژووییەکەی بۆ ٥٠٠ ساڵ پێش زاینی دەگەڕێتەوە.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەواری دھۆک باسی لەوەشکرد ئەم شوێنەوارە، گەورەترین شوێنەوارە کە تا ئێستا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دۆزرابێتەوە.

ئەحمەد قاسم گوتیشی: " زمانەکانی ئەکادی، ئاشووری و حورییە لەسەر ئەو تابلۆیانە، نووسراوە".

ناوبراو راشیگەیاند زانکۆ و پەیمانگاکانی تایبەت بە شوێنەوار لە جیھان رکابەری یەکتر دەکەن بۆ ئەوەی لە پێناو گەڕان بە دوای شوێنەوارەکان روو لە دهۆک بکەن.

895 جار خوێندراوەتەوە
21/05/2018

بابەتی زیاتر