Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی ناڕازی پۆلیسی پاسه‌وانییه‌كانی هه‌ولێر هۆشداری ده‌داته‌ حكومه‌ت


په‌یام

ئه‌نجومه‌نی ناڕازی پۆلیسی پاسه‌وانییه‌كانی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ لانه‌برێت، چه‌ندین رێگای یاسایی و مه‌ده‌نی ده‌گرنه‌به‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ش له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن.

ده‌سته‌ی ناڕازی پۆلیسی پاسه‌وانی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و  وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كردووه‌ ده‌ڵێت، ئێستا كه‌ دۆخی ئابوری به‌ره‌و باشی چووه‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیدا، پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم خۆی به‌سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌دا بچێته‌وه‌.

هاوكات ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌و كاره‌ی نه‌كرد ئه‌وا ئه‌وان له‌ پۆلیسی پاسه‌وانی كه‌ له‌ سه‌دا 65ی موچه‌كه‌یان بڕاوه‌ بێ ده‌نگ نابن، و داوای مافی یاسایی خۆیان ده‌كه‌ن، له‌ئه‌گه‌ری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌شیان خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌ به‌رده‌میان كراوه‌ ده‌بێت.


1146 جار خوێندراوەتەوە
20/05/2018

بابەتی زیاتر