Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله‌ كۆتاكانه‌وه‌؛ هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت راده‌گیردرێن


په‌یام

بڕیاری‌ ڕاگرتنی‌ خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له‌ كاتی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ پۆله‌ كۆتاكان درا.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌موو كۆمپانیاكانی دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌زموونه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، كۆبوونه‌ته‌وه‌".

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له‌ گزیكردن له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله‌ كۆتاكان، بڕیاردراوه‌ هێڵی ئینته‌رنێت له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان ڕابگیرێت.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ ده‌ڵێت "ئه‌و بڕیاره‌ بۆ خولی یه‌كه‌می‌ تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ ڕۆژی‌ 27ی‌ 5ـه‌وه‌ تا كۆتایی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت، بۆ خولی دووه‌میش له‌ ڕۆژی‌ 11ی‌ ئه‌یلووله‌وه‌.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ "له‌ كاتژمێر 8ی‌ به‌یانی بۆ 11 كه‌ كاتی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانه‌، هێڵی‌ ئینته‌رنێت ڕاده‌گیرێت".

ساڵانه‌ بۆ ڕێگریكردن له‌ گزی‌ له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه‌، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێم، هێڵی ئینته‌رنێت له‌ ڕۆژانی تاقیكردنه‌وه‌ی‌ پۆله‌ كۆتاكاندا بۆ ماوه‌ی سێ‌ كاتژمێر ڕاده‌گرێت.

454 جار خوێندراوەتەوە
20/05/2018

بابەتی زیاتر