Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ 26 ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت


په‌یام

26 ساڵ له‌مه‌وبه‌رو له‌ڕۆژێكی‌ وه‌ك ئه‌مڕۆدا یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیستمی‌ په‌نجا به‌ په‌نجایان په‌یڕه‌و كردو زۆرینه‌ی‌ ڕه‌های‌ كورسیه‌كانی‌ په‌رله‌مانیان به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌شكرد.

هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كه‌پێشهاتێكی‌ گرنگ بوو بۆ كوردو ناوچه‌كه‌ له‌19ـی‌ ئایاری‌ 1992 به‌ڕێوه‌چوو، دوای‌ كه‌متر له‌دوو مانگ و له‌15ـی‌ ته‌موزی‌ هه‌مان ساڵ یه‌كه‌مین دانیشتنی‌ په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، به‌هۆی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆی‌ نێوان پارتی‌ و یه‌كێتی‌ و ده‌رهاویشته‌كانی‌ ئه‌و شه‌ڕه‌شه‌وه‌" ته‌مه‌نی‌ ئه‌و په‌رله‌مانه‌ له‌چوار ساڵه‌وه‌ بۆ 13 ساڵ درێژبۆوه‌.
له‌دوای‌ ساڵی‌ 1992 ـه‌وه‌ تائێستا سێ‌ جاری‌ دیكه‌و له‌ ساڵانی‌ 2005 و 2009 و 2013 هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چووه‌، له‌ئێستاشدا خوولی‌ چواره‌می‌ له‌ته‌واو بووندایه‌و بڕیاره‌ له‌30 ئه‌یلولی‌ داهاتوودا هه‌ڵبژاردنی‌ خوولی‌ پێنجه‌می‌ به‌ڕێوه‌بچێت.
په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ماوه‌ی‌ 26ساڵی‌ ڕابردوودا ڕوبه‌ڕووی‌ چه‌ندین پێشیلكاری‌ یاسایی كراوه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌حوزه‌یرانی‌ 2013و داخستنی‌ ده‌رگای‌ په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ دووساڵ له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌.

421 جار خوێندراوەتەوە
19/05/2018

بابەتی زیاتر