Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. باوكێك له‌لایه‌ن كوڕه‌ دوانزه‌ ساڵانه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كوژرێت



په‌یام، سلێمانی 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 19ی5ی2018، لە گەڕەكی قولە رەیسی لە شاری سلێمانی، باوكێك لەلایەن كوڕە دوانزە ساڵانەكەیەوە دەكوژرێت.

لە راگەیێندراوێکدا راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی كوژراوەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كراوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس بەهۆی كێشەیەكەوە ( م ، ع ، ع ) ی لەدایكبوی 1985 ، لەلایەن كوڕە 12 ساڵانەكەیەوە كوژراوە.

بەوتەی پۆلیسی سلێمانی، بكوژی (م، ع ،ع ) دەستگیر كراوەو لێكۆڵینەوەی وردیش لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستیپێكردووە.

593 جار خوێندراوەتەوە
19/05/2018

بابەتی زیاتر