Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کۆنتی بەشێوەیەکی جیاواز وەڵامی پەیامنێران دەداتەوە

په‌یام - بریار ته‌ها

ئانتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆتایی یاری خۆی لەگەڵ یانەی چێڵسی بە شێوەیەکی تەواو جیاواز وەڵام دەدەتەوە.

لە میانی ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی بۆ یاری یانەکەی بەرانبەر مانچستەر یونایتد لە یاری کۆتایی جامی ئینگلتەرا بۆی سازکرا بوو، پەیامنێران پرسیاری ئەوەیان لە کۆنتی کرد یاریەکەتان بەرانبەر مانجستەر یونایتد کۆتا یاری تۆ دەبێت، کۆنتی لە وەڵامدا بە شێوەیەکی دیکە وەڵامی دایەوە و وتی: بەڵی نەک بۆ من به‌ڵكو بۆ تەواو یاریزانەکانیش کۆتا یاریمان دەبێت لەم وەرزەدا، چونکە هیچ یاریەکەی دیکەمان نەماوە ئەنجامی بدەین، ئەگەر مەبەستان گرێبەستەکەمە ئەوەیان زۆر روونە من رێز لەو گرێبەستە دەگرم و لەگەڵ یانەکەشم بەردەوام دەبم.

لە کۆتایشدا کۆنتی ئەماژەی بەوەکرد، زۆر گرنگە هەموو یانەیەک بە دەستکەوتەوە کۆتایی بە وەرزەکەی بهێنێت، ئێمەش تەواو ئامادەین و دەمانەوێت بە نازناوی جامی ئینگلتەراوە ئەم وەرزە کۆتایی پێبهێنن.

784 جار خوێندراوەتەوە
18/05/2018

بابەتی زیاتر