Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بوفۆن ماڵئاوایی لە یوڤانتۆس دەکات


په‌یام 

گۆڵپارێزی بەناوبانگی یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی، جانلویچی بوفۆن ئاشکرایکرد رۆژی شەممە دوایین یاریی لەگەڵ یانەکەیدا ئەنجامدەدات. 

بوفۆنی تەمەن ٤٠ ساڵ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەکرد هێشتا بڕیاری ئەوەی نەداوە کە بە تەواوەتی لە تۆپی پێ دووربکەوێتەوە، بەڵام واز لە یانەی یوڤێنتوس دەهێنێت و رایگەیاند "رۆژی شەممە بۆ دوایین جار پارێزگاریی لە گۆڵی یانەی یوڤانتۆس لەبەرامبەر یانەی ڤیرۆنادا دەکەم". 

بوفۆن باسی لەوەشکرد کە تا ١٥ رۆژ لەمەوبەر بڕیاری وابووە کە واز لە تۆپی پێ بهێنێت و ئەمڕۆش لەو بڕیارەی دڵنیا نییە و رایگەیاند ''پێشنیازی کارکردنم لە زۆر یانەوە لە ناو و دەرەوەی یاریگا پێگەیشتووە. گرنگترینی ئەو پێشنیازانەش کە تایبەتە بە دەرەوەی یاریگا لە لایەن یانەییوڤانتۆسه‌وه‌ پێم گەیشتووە". 

ئەو گۆڵپارێزە کە بە یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی جیهان ئەژمار دەکرێت، ماوەی ١٧ وەرزی لەسەریەکە درێسی یانەی یوڤانتۆس دەپۆشێت و لەو ماوەیەدا ١٠ جار لەگەڵ یانەیەکدا بووەتە پاڵەوانی خولی ئیتاڵی کە یەکێکیان لە سێری بیدا بووە، چوار جامی ئیتاڵیا و پێنج جامی سوپەری ئیتاڵیای لەگەڵ یوڤانتۆس بردووەتەوە. 

506 جار خوێندراوەتەوە
17/05/2018

بابەتی زیاتر