Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌ركرده‌ی 6 لایه‌نه‌كه‌ داوای دووباره‌ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن

په‌یام

سه‌ركرده‌ی شه‌ش لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كه‌ كۆتاییان به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان هێناو ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان ره‌تكرده‌وه‌و داوای دووباره‌ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان كرد.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌ی شه‌ش لایه‌نی كوردستانی له‌باره‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه‌و گه‌یشتنه‌ ئه‌و و ده‌ره‌نجامه‌ی كه‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن ره‌تكرده‌وه‌و داوای دووباره‌ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.

شه‌ش لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كه‌ش له‌ "كۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌كگرتووی ئیسلامی، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسیء دادپه‌روه‌ری، حزبی شیوعی" پێكهاتوون.

له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و ساخته‌كارییه‌ قێزه‌ونه‌ی له‌ هه‌ڵبژانه‌كان كراوه‌ سه‌ركرده‌ی ئه‌و شه‌ش لایه‌نه‌ كۆبووینه‌ته‌وه‌و گه‌یشتووینه‌ته‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان ره‌تبكه‌ینه‌وه‌و داوای دووباره‌ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ینه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان.

وتیشی "ئه‌وه‌ش له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافه‌كانمانء به‌رگریكردنه‌ له‌ مافی ده‌نگده‌ر هه‌ربۆیه‌ له‌ مافه‌مان خۆشنابین تاوه‌كو به‌ ئه‌نجامێك ده‌گه‌ین".

913 جار خوێندراوەتەوە
14/05/2018

بابەتی زیاتر