Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌نگدان كۆتایی هات‌و 2 رۆژی دیكه‌ش ئه‌نجامه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نرێت

په‌یام

ده‌نگدانی گشتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق كۆتاییهات‌و دوای‌ دوو ڕۆژیش له‌ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه‌ ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.

دوای‌ كردنه‌وه‌ی بنكه‌و وێستگه‌كانی ده‌نگدان له‌ سه‌عات حه‌وتی به‌یانیه‌وه‌، پڕۆسه‌ی‌ ده‌نگدانی گشتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق له‌ كاتژمێر 6 ی ئێواره‌وه‌ كۆتاییهات.
(سه‌عید كاكه‌یی) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیارانی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند: ماوه‌ی ده‌نگدان درێژناكرێته‌وه‌، چونكه‌ ئامێره‌كانی ده‌نگدان له‌ سه‌عات شه‌شی ئێواره‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ده‌كوژێنه‌وه‌.
لایخۆیشیه‌وه‌، (مه‌عه‌ن ئه‌لهیتاوی) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ڕایگه‌یاند: له‌ پاش داخستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان، كۆمسیۆن كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجام ده‌دات‌و ڕێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵك له‌ پڕۆسه‌ی‌ ده‌نگدان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

(هیتاوی) له‌ میانی لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتی: دوای‌ ئه‌وه‌ وردبینی ده‌كرێت له‌ ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئاواره‌كان، دوای كۆكردنه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدانی گشتی‌و تایبه‌ت، له‌ ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێن.

سه‌رۆكی كۆمسیۆن ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كرد قه‌واره‌ سیاسیـیه‌كان له‌ ڕێگه‌ی‌ نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه‌ له‌ ناوه‌ند‌و وێستگه‌كان ده‌توانن ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان ده‌ستبكه‌وێت.




686 جار خوێندراوەتەوە
12/05/2018

بابەتی زیاتر