Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چه‌مچه‌ماڵ.. به‌هۆی كارنه‌كردنی به‌شێك له‌ ئامیره‌كانی ده‌نگدان پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن خاو به‌ڕێوه‌ده‌چێت



په‌یام:


كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاگاداری‌ ده‌نگده‌ران ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی‌ ده‌نگداندا ته‌نها یه‌ك جار قه‌ڵه‌می‌ ده‌نگدان دابگرن و ئه‌و لیسته‌ی‌ ئه‌یانه‌وێت هه‌ڵیبژێرن دیاریبكه‌ن ئه‌گه‌ر له‌ دیاریكردنه‌كه‌ كاڵیش بوو دووباره‌ قه‌ڵه‌مه‌كه‌ دامه‌گرنه‌وه‌ چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ هه‌ژمار نه‌كردنی‌ ده‌نگه‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ن ئامێره‌كه‌وه‌.


ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 12ـی‌ ئایاری‌ 2018 له‌ كاتژمێر  7:00-ی سەرلەبەیانی پرۆسەی دەنگدان بۆ پەرلەمانی عێراق لە هه‌رێمی‌ کوردستان و تەواوی عێراق دەستیپێکرد و بنکەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەراندا کرانەوە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژی‌ پێنجشەممە 10ـی‌ ئایاری‌ 2018 دەنگدانی تایبەت لە هه‌رێمی‌ کوردستان و عێراق و دەنگدانی گشتی بۆ عێراقییه‌كان لە جیهان بەڕێوەچوو، ئەمڕۆش هاووڵاتیانی عێراقی له‌ ته‌واوی‌ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان نوێنه‌ره‌كانیان بۆ چوار ساڵی‌ دیكه‌ ده‌نێرنه‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق.



هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق    

ئاماره‌كان:

له‌ ته‌واوی‌ عێراقدا  24 ملیۆن و 349 هەزار و 357 کەس لە دانیشتووانی عێراق و هه‌رێمی‌ کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە، هه‌روه‌ها دەنگدەران لەناوخۆی عێراق لە 8 هەزار و 148 بنکە دەنگدەدەن، تایبه‌ت به‌ ده‌نگدانی‌ ئاواره‌كانی‌ ناوخۆی‌ عێراقیش 166 بنکەی دەنگدان لە 70 کەمپ لە 8 پارێزگای عێراق بۆ ئاوارەکان داندراون.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌  عێراقییەکانی دەرەوەش لە 21 وڵات دەنگیانداو نزیکەی 900 هەزار کەس لە دەرەوە مافی دەنگدانیان هەبوو


هەڵبژاردنەکە بۆ 329 کورسی پەرلەمانە له‌و رێژه‌یه‌ 83 کورسییان بۆ ژن دەبن‌و هه‌روه‌ها 9 کورسییان بۆ کەمینەکان دەبن


6 هه‌زارو 982 كاندید كه‌ 2011 كاندیدیان ژنن،  له‌ كۆی‌ 87 لیست كێبركێ ده‌كه‌ن  بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ كورسییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق


له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان:

سێ ملیۆن و 140 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە 
له‌ سلێمانی: ملیۆنێک و 389 هەزار کەس  له‌ 503 بنکە ده‌نگده‌ده‌ن 
له‌ هەولێر: ملیۆنێک و 194 هەزار 592 کەس  له‌ 498 بنکە ده‌نگده‌ده‌ن 
له‌ دهۆک: 718 هەزار کەس  له‌ 265 بنكه‌ ده‌نگده‌ده‌ن


هه‌روه‌ها له‌ ته‌واوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش هەزار و 257 بنکە بوونیان هه‌یه‌.


372 جار خوێندراوەتەوە
12/05/2018

بابەتی زیاتر