Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمسیۆن: ڕێوشوێنی‌ پێویست ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ڕێگریی له‌دروست بوونی‌ قه‌ره‌باڵغی


په‌یام

كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق ئاماده‌باشی‌ ته‌واوی‌ بۆ ده‌نگدانی‌ سبه‌ینێ‌ ده‌ربڕی‌ و ڕایگه‌یاند، ڕێوشوێنی‌ پێویست ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ڕێگریی له‌دروست بوونی‌ قه‌ره‌باڵغی.

حازم ئه‌لڕدێنی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمیسیارانی‌ سه‌ربه‌ كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق ئاماده‌یی كۆمیسیۆنی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ سبه‌ینێ‌ ڕاگه‌یاندو دووپاتیكرده‌وه‌ ته‌واوی‌ ڕێوشوێنه‌كان گیراونته‌به‌ر بۆ ڕێگری‌ له‌دروست بوونی‌ قه‌ره‌باڵغی‌، وتیشی‌ ئامێره‌كانی‌ ده‌نگدان ئاماده‌ن و هیچ گرفتێكیان نیه‌ له‌ئه‌گه‌ری‌ بوونی‌ گرفتیش، ئامێری‌ یه‌ده‌گ له‌هه‌موو ناوه‌نده‌كانی‌ ده‌نگدان دانراون و پشتیان پێ‌ ده‌ه‌به‌سترێت.

ڕدێنی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌زیاتر له‌140 هه‌زار كارمه‌ند له‌سه‌رتاسه‌ری‌ عێراقدا ڕاهێنانیان پێكراوه‌ له‌پێناو به‌ڕێوه‌چوونی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌بێ‌ گرفت، وتیشی‌ زیاتر له‌ 50 هه‌زار وێستگه‌ی‌ ده‌نگدان له‌تێكڕای‌ عێراق ته‌رخانكراون.

635 جار خوێندراوەتەوە
11/05/2018

بابەتی زیاتر