Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەمریکا به‌ بڕی 50 هه‌زار دۆلار ھاوکاری مۆزەخانەی سلێمانی دەکات


په‌یام

دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریکا لەعیراق، مۆزەخانەی سلێمانی بەسەرکرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: کۆمەکێکی دارایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەبڕی ٥٠ ھەزار دۆلار بۆ مۆزەخانه‌كه‌ تەرخان دەکەین. 

سیلیمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:"پاراستنی شوێنەوارەکان بەشێکی گرنگە لە کارەکانم وەک دیبلۆماتێک، لەبەر ئەوەی کولتوور و فەرھەنگ یارمەتیمان دەدات کە کەناڵی نوێ بدۆزینەوە و جیاوازییەکانمان دەربخات و لێی تیبگەین".

ئه‌و باڵیۆزه‌ باسی له‌وه‌شكرد: "ھەرێمی کوردستان مێژوویەکی دەوڵەمەندی کولتووری و مێژوویی و فەرھەنگیی ھەیە و لەم مۆزەخانەیەدا کە مێژووەکەی بۆ ھەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە، ئەم کۆمەکەی ئێمەش دابینمان کردووە یارمەتی ئەم مۆزەخانەیە دەدات بۆ ئەوەی گەلەرییەک دروست بکات تا ئەو پارچە مێژووییانەی کە لەسەر ئاستی جیھانی گرنگن و ھی ئەم ھەرێمەن نیشانی بدات".

هاوكات ھیوایشی خواست کۆمەك و ھاوکارییەکانیان لە بواری فەرھەنگی و کولتووری ببێتە ھۆکاری بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان.

555 جار خوێندراوەتەوە
11/05/2018

بابەتی زیاتر