Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕێژه‌ی به‌شداریی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌چه‌ند شارو شارۆچكه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراكرا


په‌یام 

به‌پێی زانیارییه‌كان ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له‌ده‌نگدانی‌ تایبه‌تدا له‌شاری‌ سلێمانی سه‌دا 68و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید سه‌دا 87 بووه‌، له‌ سنووری قه‌زای زاخۆش سه‌دا 75و له‌ناو شاری دهۆكیش سه‌دا 78 بووه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌شاری سلێمانی 82 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه‌، به‌ڵا ته‌نها 57 هه‌زارو 573 كه‌س ده‌نگیان داوه‌.

له‌وباره‌وه‌ سه‌عید كاكه‌یی ئه‌ندامی‌ كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق به‌په‌یامی‌ ڕایگه‌یاند" تائێستا هیچ بڕیارێك سه‌باره‌ت به‌ده‌نگی‌ ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ نه‌دراوه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ به‌هۆی‌ گرفتی‌ ئامێری‌ ده‌نگدانه‌وه‌ نه‌یانتوانیوه‌ ده‌نگ بده‌ن و پێناچێت ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ ده‌نگدانی گشتیدا بتوانن ده‌نگ بده‌ن.


1369 جار خوێندراوەتەوە
10/05/2018

بابەتی زیاتر