Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ سكاڵا دژی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی‌ كۆمیسیۆن له‌ سلێمانی‌ تۆمارده‌كات


په‌یام

كامه‌ران فه‌تاح نوێنه‌ری‌ ڕێگه‌ پێدراوی‌ لیستی‌ 104ـی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ سكاڵا دژی‌ هاوڕێ‌ تۆفیق" به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ نووسینگه‌ی‌ سلێمانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار ده‌كات، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ناوبراو فه‌رمانی‌ ڕاگرتنی‌ پڕۆسه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ كارتی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ ده‌نگدانی‌ له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی‌ سه‌ر به‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌ركردووه‌.

به‌پێی‌ سكاڵاكه‌ی‌ لیستی‌ كۆمه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ هاوڕێ‌ تۆفیق به‌ر له‌ته‌واو بوونی‌ ماوه‌ی‌ دیاریكراو بووه‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ كارته‌كان كه‌ ده‌كاته‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ڕێنماییه‌كانی‌ كۆمیسیۆن كه‌ماوه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ كارتی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ بۆ كۆتایی ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ درێژكردۆته‌وه‌.

له‌سكاڵاكه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كۆمیسیۆن پێشێلكردنی‌ ئاشكرای‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ كۆمیسیۆنه‌و ده‌شبێته‌ هۆی‌ بێبه‌شبوونی‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌ده‌نگده‌ران له‌پڕۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن، داواشیكردووه‌ كۆمیسیۆن به‌په‌له‌ هه‌نگاوی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ پێویست بۆ سزادانی‌ ناوبراو بگرێته‌به‌ر.


765 جار خوێندراوەتەوە
10/05/2018

بابەتی زیاتر