پهیام - بریار تهها
خامیس رۆدرێگزی کۆلۆمبی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی کە لە ئێستادا بهخواستن بۆ یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی یاری دەکات رەتیکردۆتەوە بۆ یانە ئیسپانیەکە بگەرێتەوە.
رۆژنامەی سکای سپۆرتس ئەوەی ئاشکرا کردووە رۆدرێگزی کۆلۆمبی دەیەوێت بۆ وەرزێکی دیکەش لە یانەی بایرن میونخ بمێنێتەوە و درێژەی بە ساڵی دووەمی خواستنەکەی بدات، ئەمەش بە واتای پەیوەست بوونی یاریزانەکە دێت بە گرێبەستەکەیەوە، چونکە ماوەی خواستنەکەی بۆ یانە ئەڵمانیەکە بۆ دوو وەرزە و نرخەکەشی 42 ملیۆن یۆرۆیە، لە ئێستاشدا خامیس ساڵیک لە خواستنەکەی تەواوکردووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە رۆدرێگز بەهۆی زینەدین زێدانی راهێنەری یانەی شاهانەوە نایەوێت بگەرێتەوە و چونکە ترسی ئەوەی هەیە دووبارە بە سەرەکی پشتی پێنەبەستێت و وەک یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵ بکات.
1191 جار خوێندراوەتەوە
09/05/2018