Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆك ئه‌ركانی‌ سوپای‌ ئێران: ئه‌مریكا جه‌نگی‌ ئابوری‌ له‌دژی‌ ئێران راگه‌یاندووه‌


په‌یام


سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئێران، محه‌مه‌د باقری ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک له‌ لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ په‌سه‌ند نه‌بووه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان بۆ جیهان بسه‌لمێنن گه‌لی ئێران رێككه‌وتنه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد.

به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی فه‌رمی ئێران IRNA، باقری له‌ گوتارێكیدا له‌ تاران، باسی له‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كرد له‌ رێککەوتنه‌ ئەتۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک.

سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئێران، محه‌مه‌د باقری بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌ "جه‌نگی ئابووریی" ناوزه‌ند كرد و باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌مریكا، سعوودیه‌ی خستووه‌ته‌ پاڵ خۆیی و ده‌یه‌وێت جه‌نگ دژ به‌ ئێران رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی بینی ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی نییه‌ ئاراسته‌یان گۆڕی بۆ جه‌نگی ئابووریی.

سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئێران، محه‌مه‌د باقری گوتیشی: "گه‌نجێكی بێ مێشكی سعوودی به‌ ئه‌مریكای گوتووه‌ "ئێوه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر ئێران، ئێمه‌ خه‌رجی جه‌نگه‌كه‌ دابینده‌كه‌ین" به‌ڵام بوێری هێرشیان نه‌بوو".

 محه‌مه‌د باقری هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ رێککەوتنه‌كه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌ند نه‌بووه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان بۆ جیهان بسه‌لمێنن رێككه‌وتنه‌كه‌مان په‌سه‌ند كرد".

هاوکات فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، محەمەد عەلی جەعفەری رایگەیاند "ئەوە سەلمێنرا کە هۆکاری کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنەکە پیتاندنی یۆرانیۆم نییە. کێشەی سەرەکیی ئەوان قەڵمڕۆیی ئێرانە لە ناوچەکە و توانا بالیستییەکانییەتی". 

محەمەد عەلی جەعفەری رەخنەی لە وڵاتانی ئەورووپا گرتووە بەوەی کە ناتوانن بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە ئەمریکا بڕیاربدەن و رایگەیاند "ئەورووپییەکان بژاردەی نێوان ئەمریکا و ئێرانیان بە هەڵبژاردنی لایەنی ئەمریکا یەکلاییکردەوە. ئەوان لەبەر ئەوەی کە پەیوەستن بە ئەمریکاوە ناتوانن بە سەربەخۆیی بڕیاربدەن". 

لای خۆشییەوە فەرماندەی سوپای ئێران، عەبدولرە‌حیم موسەوی ئاماژەی بەوەکرد ئەوان خۆشحاڵن بە کشانەوەی ترەمپ لە رێککەوتنەکە.

موسەوی جەختی لەوەکردووەتەوە کە گەورەترین زیانیان لە رێگەی شەرعییەتدان بەو دانوستانانەی لەگەڵ ئەمریکادا کردوویانە بەرکەوتووە و رایگەیاند "گەورەترین سوود ئەوەبوو کە بسەلمێنرێت ئەمریکا جێگەی متمانە نییە. سوپاس بۆ خودا ئەمریکا لە رێککەوتنەکە کشایەوە".  


433 جار خوێندراوەتەوە
09/05/2018

بابەتی زیاتر