Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئینێستا: ده‌مانه‌وێت به‌بێ شكست كۆتایی به‌ لالیگا بهێنین

په‌یام - بریار ته‌ها

ئاندریاس ئینێستای ئیسپانی و كاپتنی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ئامانجی یانه‌كه‌ی بۆ كۆتایی هێنانی به‌ خولی ئیسپانی به‌ بێ شكست له‌م وه‌رزه‌دا راگه‌یاند.

له‌ میانی لێدوانیكیدا بۆ میدیاكان ئینێستا دوا به‌دوای ته‌واوبوونی یاری كلاسیكۆ به‌ یه‌كسانی وتی:  نزیكین له‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا به‌ بێ شكست به‌ده‌ستبهێنیت و هه‌وڵیشی بۆ ده‌ده‌ین ئه‌و مێژووه‌ بنوسینه‌وه‌.

له‌ كۆتایشدا كاپتنه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد یاری كلاسیكۆی خۆشده‌وێت به‌تایبه‌ت ئه‌و كلاسیكۆیانه‌ی به‌م چه‌شنه‌ هه‌ردوو یانه‌ یاریه‌كی به‌هێز و جوان پێشكه‌ش بكه‌ن.

جێی ئاماژه‌یه‌ به‌هۆی بڕیاری جێهیشتنی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا ئینێستا دواین كلاسیكۆی وه‌ك یاریزان له‌سه‌ر یاریگای خۆیان به‌ یه‌كسانبوون كۆتایی هات.

له‌ هه‌مانكاتیشدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ سێ یاری له‌ خولی ئیسپانی ماوه‌، ئه‌گه‌ر بتوانێت له‌و سێ یاریه‌دا خۆی له‌ شكست بپارێزێت ئه‌وا ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین یانه‌ی ئیسپانی نازناوی لالیگا به‌ بێ شكست به‌ده‌ستبهێنێت.

739 جار خوێندراوەتەوە
07/05/2018

بابەتی زیاتر