Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شاره‌وانیی‌ سلێمانی‌ ئاماده‌كاریی‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ لافاو كردووه‌



په‌یام:

سامان مەحمود جێگری‌ سەرۆکی‌ شارەوانی‌ سلێمانی‌ لە کۆنگرەیەکی‌ ڕۆژنامەوانیدا كه‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ په‌یام تێیدا ئاماده‌بوو ڕایگەیاند: هەرچەندە دروستبوونی‌ لافاو کارەساتێکی‌ سروشتییە و لە وڵاتانی‌ پێشکەوتووش ڕوودەدات، بەڵام ئەوەندەی‌ لەسەر شارەوانییە ئەوەیە کە ڕێوشوێنی پێویست بۆ مەبەستی‌ هەر ئەگەرێکی‌ لافاو بگرینەبەر.

ڕاشیگەیاند، بۆ هەر ئەگەرێکی‌ لافاو تەواوی‌ تیمەکانیان لە ئامادەباشیدایە و لەکاتی‌ هەر حاڵەتێکی‌ نەخوازراویشدا هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی‌ بەو ژمارانەوە بکەن کە بڵاودەکرێنەوە.


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌‌و بومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاگادارینامه‌یه‌كی‌ بلاَوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌ شه‌پۆلێكی‌ زۆری‌ باران بارین روو له‌ ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ تایبه‌تی‌ هه‌ردوو پارێزگای‌ هه‌ولێرو دهۆك ده‌كات

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌‌و بومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاگادارینامه‌یه‌كی‌ بلاَوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌، لە ئەنجامی‌ زنجیرەی‌ ئەو ناجێگیریەی‌ کە لە کەشی‌ ناوچەکەمان بەردەوامی‌ هەیە, پێشبینی‌ هاتنی‌ شەپۆڵێکی‌ باران بارینی‌ زۆر دەکرێت بۆ سەر هەرێم .کاریگەری‌ هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی‌ دەریای‌ ناوەراست و دەریای‌ سوور درێژدەبێتەوە بۆ سەر هەرێم .

راشیگه‌یاندووه‌ "  باران بارین لە شەوی‌ دووشەم لەسەر سێ شەم لە ناوچەکانی‌ باکووری‌ رۆژئاوای‌ هەرێم دەست پێ دەکات رۆژی‌ بەرەبەیانی‌ رۆژی‌ سێ شەم لە تەواوی‌ ناوچەکانی‌ هەرێم باران بارین دەبێت .ماوەی‌ مانەوەی‌ کاریگەری‌ باران لەسەر ناوچەکانی‌ سنووری‌ پارێزگای‌ هەولێر و سنووری‌ پارێزگای‌ دهۆک زیاترە هەروەها مەترسی‌ بەرزبوونەوەی‌ ئاستی‌ ئاو لەم دوو پارێزگایە زیاترە .بەهۆی‌ شەستە باران و باران بارینی‌ بە ڵێزمە .

هه‌روه‌ها رونیشیكردوه‌ته‌وه‌،  لەگەڵ باران بارین بارستە هەوایەکی‌ فێنک و نیمچە سارد روولە ناوچەکەمان دەکات لەگەڵ بارانیش هەورە تریشقەش دروست دەبێت خێرای‌ باش کەمێک چالاک دەبێت هەروەها لە هەندێ ناوچەی‌ شاخاوی تەزرە دەبارێت , رۆژی‌ چوارشەم کاریگەریەکەی‌ بە لاوازی‌ لەسەر ناوچە جیاجیاکانی‌ هەرێم دەمێنێتەوە .

374 جار خوێندراوەتەوە
07/05/2018

بابەتی زیاتر