Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤینگه‌ر: كۆسیلینی‌ به‌شداری مۆندیال ناكات


په‌یام

ئارسین ڤینگه‌ر نیگه‌رانی‌ خۆی‌ به‌رامبه‌ر شكستی‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید نیشانداو توشبونی‌ كۆسیلینی‌ به‌رگریكاری‌ یانه‌كه‌شی به‌پێكانێكی‌ مه‌ترسیجار راگه‌یاند.

پاش كۆتایهاتنی‌ یاریه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، ڤینگه‌ر نیگه‌رانی‌ خۆی‌ نیشاندا كه‌له‌كۆتا وه‌رزی‌ راهێنه‌رایه‌تی ئه‌رسیناڵ نه‌یتوانیوه‌ جارێكیتر بگاته‌وه‌ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانه‌تیه‌كی‌ ئه‌وروپی و ئاشكراشیكرد كه‌ئه‌وه‌ی‌ پێویست بوه‌ له‌یاریه‌كه‌دا ئه‌نجامیانداوه‌ به‌لاَم یاریزانه‌كانی‌ له‌لێدانی‌ كۆتایی سه‌ركه‌وتو نه‌بون بۆ تۆماركردنی‌ گۆڵ.

ڤینگه‌ر له‌باره‌ی‌ كۆسیلینی‌ به‌رگریكاری‌ تیپه‌كه‌شیه‌وه‌ نیگه‌رانی‌ خۆی‌ نیشانداو ئاشكرایكرد كه‌ئه‌و یاریزانه‌ توشی پێكانێكی‌ مه‌ترسیدار هاتوه‌و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ هه‌شت مانگ له‌یاریگاكان دووربكه‌وێته‌وه‌و به‌دڵنیایشه‌وه‌ له‌مۆندیالی روسیا ئاماده‌ نابێت.


636 جار خوێندراوەتەوە
04/05/2018

بابەتی زیاتر