Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سیمۆنی ستایشی ئاستی ئۆبلاك ده‌كات


په‌یام

دیگۆ سیمیۆنی‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ دڵخۆشی به‌سه‌ركه‌وتنی‌ یانه‌كه‌ی‌ بۆ یاریی كۆتایی یۆرۆ لیگ ده‌رده‌بڕێت و ستایشی ئاستی‌ ئۆبلاكی‌ گۆڵچی یانه‌كه‌شی ده‌كات.

پاش سه‌ركه‌وتنی‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌یاریی كۆتایی یۆرۆ لیگ، سیمیۆنی‌ راهێنه‌ری‌ ئه‌و یانه‌یه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانی‌ وتی‌: من شانازی ده‌كه‌م راهێنه‌ر كۆمه‌ڵێكم كه‌كارێكی‌ جوان و باش له‌یاریگادا ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌ی‌ شه‌ش ساڵه‌.

هه‌روه‌ها سیمیۆنی‌ پێشیوابوو یاریگای‌ میترۆپۆلیتانۆ و هانده‌رانی‌ یانه‌كه‌ی‌ هاوكارێكی‌ باشیان بوون بۆ سه‌ركه‌وتن و نیگه‌رانی‌ خۆی‌ له‌نێو كورسی هانده‌رانه‌وه‌ ده‌ربری‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌بارودۆخی‌ یاریه‌كه‌ نه‌یتوانیوه‌ هێمی‌ خۆی‌ بپارێزێت.

هه‌روه‌ها سیمیۆنی‌ ستایشی ئاستی‌ یان ئۆبلاكی‌ گۆڵی یانه‌كه‌ی‌ كرد و له‌باره‌ی‌ یاریی كۆتاییشه‌وه‌ بڕوای‌ وابوو مارسیلیاش یانه‌یه‌كی‌ به‌هێزه‌و یاریه‌كی‌ كۆتایی به‌هێزیش له‌نێوانیاندا ئه‌نجام ده‌درێت.

676 جار خوێندراوەتەوە
04/05/2018

بابەتی زیاتر