Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چێڵسی مەترسی لەدەستدانی کانتێی بۆ دورست دەبێت

په‌یام - بریار ته‌ها

لەئەگەری سەرنەکەوتنی یانەی چێڵسی بۆ یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو کارگێری یانەکە مەترسی رووبەرووی مەترسی لەدەستدانی ئەنگۆلۆ کانتێی فەرەنسی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەکەیان دەبێت.

سەرجاوە رۆژنامەوانیەکانی بەریتانیا ئەوەیان بڵاوکردەوە، کانتێ ئاگاداری کارگێری یانەکەی کردۆتەوە ئەگەر بۆ چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو سەرنەکەون ئەوا هیچ دوور نیە بەرەو خولی فەرەنسی و یانەی پاریس سانجێرمان بەڕێبکەوێ‌ت، بە تایبەتی پاش ئەوەی یانەی پاریسیەکە لەم دواییانەدا ئامادەیی بۆ گواستنەوەی کانتێ دەڕبڕی بوو، مباپێ هێرشبەریش ئارەزووی خۆی بۆ یاریکردنی کانتێی هاوڕێی لە یانەی پاریس ئاشکرا کردبوو.

جێی ئاماژەیە لە چەند رۆژی رابردوو راپۆرتەکانی وڵاتی فەرەنسا ئەوەیان ئاشکرا کرد، یانەی پاریس سانجێرمان لە هەوڵی ئامادەکردنی گرێبەستێکدان تا پێشکەشی کارگێری یانە لەندەنیەکەی بکەن و کانتێ بگوازنەوە.

لە ئێستاشدا یانەی چێڵسی بە کۆکردنەوەی 66 خاڵ و بە گرتنی پلەی پێنجەمی خولی نایابی ئینگلیزی بە جیاوازی پێنج خاڵ لە دوای یانەی توتنهامی پلەی چوارەمەوە دێت و بەهۆی کەمی یاریەکانی پرێمەرلیگەوە مەترسی سەرنەکەوتنی بۆ یانە پاڵەوانەکان هەیە.

541 جار خوێندراوەتەوە
03/05/2018

بابەتی زیاتر