Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کاڤانی: بەڵێ من و نیمار کێشەمان هەبوو

په‌یام - بریار ته‌ها 

ئیدیسۆن کاڤانی ئۆرۆگوای نەیشاردەوە سەرەتایی هاتنی نیمار داسێلڤای بەرازیلی بۆ ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمان تووشی کێشە هاتوون.

لە میانی لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان کاڤانی زۆر بە ڕاشکاوانە دواو و وتی: بەڵێ کاتێک نیمار هات بۆ پاریس سەرەتا هەندێ کێشە لە نیوانماندا دروست بوو، بەڵام لە کۆتاییدا لێکتێگەیشتنێکی باش لە نێوانماندا دروست بوو، دواتر بەرپرسان کێشەکانیان بۆ چارەسەکردین و منیش رێزیان دەگرم.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە وتی: من یاریزانێکی تۆپی پێم نەک گۆرانیبێژ و ئەکتەرێکی سینەمایی، ئەگەر یەکێک لە هاوڕێکانم توانای بەدەستهێنانی نازناوی تاکە کەسی هەبێت ئەوا منیش یاریمەتی دەدەم.

لە کۆتایشدا کاڤانی رایگەیاند بەرژوەندی یانەکەم لەسەروو بەرژەوەندیە کەسیەکانمەوەیە، من حەزم بەوە نەکرد هاندەران لە پای لێدانە سزاکە لە لایەن نیمارەوە فیکەی نارەزایی بۆ لێ بدەن.

جێی ئاماژەیە سەرەتای خولی فەرەنسی ئەم وەرزە بەهۆی لێدانێکی سزا و لێدانێکی راستەوخۆوە بارگژی لە نیوان کاڤانی و نیمار دروست بوو بەڵام دواتر ئۆنای ئیمری رایگەیاند نیمار لێدانە سزاکان جێبەجێ دەکات.

568 جار خوێندراوەتەوە
03/05/2018

بابەتی زیاتر