Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فەیسبووک تایبەتمەندی "لەیەکتر نزیککردنەوە" زیاد دەکات


تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی‌ بەوە دا کە تایبەتمەندی "لەیەکتر نزیککردنەوە" بۆ تۆڕەکە زیاد دەکات.

سەرۆکی‌ بەشی پەرەپێدانی‌ بەرهەمەکان لە فەیسبووک، کریس کۆکس لە "کۆنفڕانسی f8" بۆ گەشەپێدانی بەرنامەکان رایگەیاند کە پێگەکەیان تایبەتمەندیەکی‌ نوێ زیاد دەکات بۆ زیاتر رەخساندنی بواری‌ یەکترناسین بۆ ئەو کەسانەی‌ کە لە رێگەی‌ تۆڕەکانی ئینتەرنێتەوە پەیوەندی‌ سۆزداری دەبەستن.

بەکارهێنەرانی‌ ئەم تایبەتمەندییە نوێیە کە "تایبەتمەندییەکی‌ ئارەزوومەندانەیە" دەتوانن لە رێگەی‌ فەیسبووکەکەی‌ خۆیانەوە پڕۆفایلێکی‌ جیاواز بەکار بهێنن بۆ ئەم مەبەستە. لە پڕۆفایلە نوێیەکەدا تەنها ناوی‌ یەکەمی بەکارهێنەرەکە و کات داوا دەکرێت و ئەم زانیارییانە لە پڕۆفایلە سەرەکییەکەی خۆی‌ و لای‌ هاوڕێکانی‌ بەدیارناکەوێت.

لە تایبەتمەندییەکەدا جیاواز لە ماسێنجەری‌ راستەوخۆی فەیسبووک، ماسێنجەرێکی‌ تایبەت دەخرێتە بەر دەستی بەکارهێنەرانی ئەم تایبەتمەندییە نوێیە.

دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری‌ کۆمپانیای فەیسبووک، ماڕک زوکەربێرگ ئاماژەی‌ بەوەدا کە "ئەم تایبەتمەندییە بۆ بەستنی پەیوەندی کورتخایەن نییە بەڵکو دەستەبەرکردنی پەیوەندی‌ واتادار و درێژخایەنە".

زوکەربێرگ گوتیشی تایبەتمەندییە نوێیەکەی‌ فەیسبووک جیاواز دەبێت لە سیستەمی تیندەر و سیستەمەکانی هاوشێوەی‌ ئەو.

لەدوای ئەم روونکردنەوەیە خاوەنی پێگەی‌ تیندەر Match.com دابەزینی رێژەی‌ بەشداربووانی پێگەکەی‌ ئاشکراکرد.

1081 جار خوێندراوەتەوە
03/05/2018

بابەتی زیاتر