Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەنچلۆتی بۆ راهێنەرایەتی یۆڤانتۆس پاڵێوراوە

په‌یام - بریار ته‌ها

کارگێری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەیەویت بۆ وەرزی داهاتوو کارلۆ ئەنچلۆتی بۆ راهێنەرایەتی یانەکەی دەستنیشان بکات.

رۆژنامەی تۆتۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی هەوڵەکانی یانەی یۆڤانتۆسی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەنچلۆتی ئاشکرا دەکات، هەمان سەرچاوە داهاتووی ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری ئێستای یانەکەش بە یانەی ئەرسیناڵەوە گرێی دەدات، بەو واتایەیی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ئەلێگری راهێنەرایەتی تۆپچیەکانی لەندەن وەردەگرێت.

رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە ئەنێلی سەرۆکی خانمەپیرەکە بە ئەنچلۆتی سەرسامە و دەیەوێت راهێنەرێکی بە ئەزموون لە پێناو بردنەوەی یانە پاڵەوانەکاندا بۆ یانەی بگوازێتەوە.

جێی ئاماژەیە لە ئێستادا ئەنچلۆتی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەک ناکات و سەرەتای وەرزی ئەمساڵ لە راهێنەرایەتی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی دوورخرایەوە.

296 جار خوێندراوەتەوە
02/05/2018

بابەتی زیاتر