Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەلاح مەترسی راگیران و لەدەستدانی پێڵاوی ئاڵتونی هەیە

په‌یام - بریار ته‌ها

محەمەد سەلاحی میسڕی و هێرشبەری یانەی لێڤەرپووڵی ئینگلیزی بەهۆی توند یاریکردنی بەرانبەر برۆنۆ مارتێنزی بەرگریکاری یانەی ستۆک سیتی مەترسی راگیری لەسەرە.

رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کرد، یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزی لێکۆڵینەوە لە توند یاریکردنی محەمەد سەلاح بەرانبەر بەرگریکارەکەی ستۆک سیتی دەکات، ئەگەری هەیە بەهۆی ئەو توند یاریکردنەوە سەلاح بۆ سێ یاری لە خولی نایابی ئینگلیزی رابگیرێت.

ئەگەر سەلاح رووبەرووی راگیران ببێتەوە، ئەوا بەشێوەیەکی فەرمی نازناوی گۆڵکاری ئەوروپا و خەلاتی پێڵاوی ئاڵتون لەبەرژەوەندی میسی لەدەست دەدات. چونکە محەمەد سەلاح لەگەڵ یانەی لێڤەرپووڵ تەنیا دوو یاریان لە خولی نایابی ئینگلیزی ماوە.

 سەلاح بە تۆمارکردنی 31 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی پرێمەلیگی گرتووە، بەڵام لیونێل میسی بە تۆمارکردنی هاتریک لە تۆڕی دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنا توانی کۆی گۆڵەکانی لە خولی ئیسپانیدا بۆ 32 گۆڵ بەرز بکاتەوە پێش محەمەد سەلاحیش بۆ بردنەوەی خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی بکەوێت.


1564 جار خوێندراوەتەوە
30/04/2018

بابەتی زیاتر