Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بۆگبا خۆشحاڵی له‌ مانچسته‌ر یونایتد راگه‌یاند

په‌یام - بریار ته‌ها

پۆڵ بۆگبا یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بوونی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ جۆزێ مۆرینۆ ره‌تكرده‌وه‌ و خۆشحاڵی خۆیشی له‌گه‌ڵ یانه‌ ئینگلیزییه‌كه‌ دووپاتكرده‌وه‌.

له‌ لێدوانێكدا بۆ سكای سپۆرت پۆگبا وتی: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌ باره‌ی بارگرژی له‌ نێوان من و مۆرینۆدا هه‌یه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌، هه‌موو شت به‌ باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌و راهێنه‌ره‌ و منیش یاریزانم، ئه‌و رۆڵی خۆی ده‌بینێت و منیش وه‌ك یاریزان رۆڵی خۆم ده‌بینم.

ئه‌و یاریزانه‌ فه‌رنسییه‌ وتیشی: من لێره‌ زۆر  خۆشحاڵم و باشترین ئاستی خۆم پێشكه‌ش به‌ تیپه‌كه‌ ده‌كه‌م، خۆشحاڵیشم به‌ گه‌یشتن به‌ كۆتایی جامی ئینگلته‌را و ده‌مه‌ێت به‌ باشترین شێوه‌ كۆتایی به‌ وه‌رز بهێنم.
پۆگبا وتیشی: پێشتر كورسی یه‌ده‌گم به‌ خۆوه‌ نه‌بینیوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ قۆناغێكه‌ كه‌ هه‌مو یاریزانێك رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌ و ده‌بێته‌ وانه‌ بۆی تا سوودی لێ ببینێت.

495 جار خوێندراوەتەوە
29/04/2018

بابەتی زیاتر