Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەلاح به‌ باشترینی پرێمەرلیگ هەڵبژێردرا

راپۆرت - په‌یام

لە نیوەشەوەی یەکشەمەدا و لە ئاهەنگێکی تایبەتدا یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزی ناوی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولەکی ئاشکرا کرد، محەمەد سەلاحی میسڕی و هێرشبەر و گۆڵکاری یانەی لێڤەرپووڵ ئەو یاریزانە بوو، کە بانگهێشتی ستایجی ئاهەنگەکە کرا و خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگی پێبەخشرا.

چەندین کاتژمێر پێش دەستپێکردنی ئاهەنگەکە هەوادارنی تۆپی پێی بە حەسرەتەوە، چاوەڕوانی ئاشکراکردنی ناوی باشترین یاریزان دەکرد، چونکە بەدەستهێنانی نازناوەکە کێبڕکێی زۆر توندی لەسەر بوو، بەو پێیەی کیڤن دیبڕۆین توانی بووی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی نازناوی ئەم وەرزە یەکلای بکاتەوە، هەرچی هاری کەینیش بوو بە تۆمارکردنی 26 گۆڵ دووەمی گۆڵکارانی خولی نایابی ئینگلیزی گرتوو بوو، بەڵام دواجار کوڕە قژ لوولەکەی ئەفەریقا لە دەنگدانێکی تایبەتیدا زۆرینەی دەنگەکانی بۆخۆی بردەوە، بەمەش محەمەد سەلاح بۆ یەکەم وەرزەی لەگەڵ یانەی سوورپۆشەکەدا توانی گرنگترین نازناوی تاکە کەسی لەسەر ئاستی ئینگلاند بەدەستبهێنیت.

جێی ئاماژەیە هەرچەندە یانەی لێڤەرپووڵ نەیتوانی نازناوەی پرێمەرلیگ بباتەوە، بەڵام ئامار و ژمارەکانی سەلاح هۆکاری وەرگرتنی نازناوەکە بوو، لەم وەرزەی پرێمەرلیگ تا ئێستا محەمەد سەلاح، 33 یاری بە درێسی لێڤەرپووڵەوە ئەنجامداوە و 31 گۆڵ تۆمار کردووە و لە 10 گۆڵیشدا هاوکاری هاوڕێکانی بووە، ئەوەی جێگەی گرنگی زیاترە محەمەد سەلاح، هەر لەم وەرزەدا، توانی گۆڵ لە تەواوی یانەکانی پێشەوەی ریزبەندی تۆمار بکات، ئەوانیش یانەکانی مانچستەر سیتی و تۆتینهام و چێڵسی و ئەرسیناڵ بوون.

کیڤن دیبرۆینی بەلجیکی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی مانچستەرسیتیش، بە تۆمارکردنی 7گۆڵ و دروستکردنی 15 گۆڵ لە پلەی دووەم هات، هەرچی هاری کەینی هێرشبەری یانەی تۆتینهامیش بوو، بە تۆمارکردنی 26 گۆڵ لە پلەی سێیەمی باشترین یاریزانەکانی ئەم وەرزە هات.

1112 جار خوێندراوەتەوە
23/04/2018

بابەتی زیاتر