فیرناندۆ تۆریسی یاریزانی ئەتلەتیكۆ بە شێوەیەكی فەرمی رۆیشتنی لە كۆتایی ئەم وەرزدا لە ریزەكانی یانەكەی رادەگەیەنێت.
لە لێدوانێكدا كە رۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆ بڵاویكردۆتەوە تۆریس رایدەگەیەنێت, ئەمە كۆتا وەرزیەتی لەگەڵ ئەتەلتیكۆ مەدرید و هەرچەندە بە بریارێكی قورس وەسفی كرد, بەڵام پێیوابوو كە لە بەرژەوەندی هەموان ئەو بریارەی داوە ،راشیگەیاند كە دەیەوێت لە یاریكردن بەردەوام بێت و جارێ نایەوێت بە یەكجاری واز لە یاریكردن بێنێت.
تۆریس دەشلێت كاتێك لە تەمەنی 10 سالیدا پەیوەندیم بە ئەتلەتیكۆوە كرد هەستم كرد كە ئەمە ماڵی خۆمە و بەردەوام لەگەڵ ئەو هەستەی لێرە كاتەكانم بەرێكردوە.
854 جار خوێندراوەتەوە
10/04/2018