Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فینله‌ندییه‌كان دڵخۆشترین گه‌لانی جیهانن


په‌یام ـ 

ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی له‌ هه‌واڵێكیدا كه‌ پشتی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تۆڕی چاره‌سه‌ری گه‌شه‌پێدان و به‌رده‌وامیپێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان UNSDSN، به‌ستووه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ فینله‌ندییه‌كان دڵخۆشترین گه‌لانی جیهانن. 

تۆڕی چاره‌سه‌ری گه‌شه‌پێدان و به‌رده‌وامیپێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی كه‌ له‌ ١٥٦ وڵات ئه‌نجامی دابوو له‌ ١٨ه‌مین راپۆرتی خۆی بە ناوی "دڵخۆشی له‌ جیهان WHR"  بڵاوكرده‌وه‌. 

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ كه‌ په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ران له‌ ١١٧ وڵات به‌ هه‌ند وه‌رگیراون، فینله‌ندییه‌كان دڵخۆشترین گه‌لن له‌ جیهاندا. 

به‌ دوای ئه‌واندا به‌ ریزبەندی هه‌ریه‌ك له‌ نه‌رویج، دانمارك، ئایسلاند، سویسڕا، هۆڵه‌ندا، كه‌نه‌دا، نیوزیله‌ند، سوید و نه‌مسا دێن و ئه‌مریكاش چوار پله‌ له‌ ریزبه‌نده‌كه‌ هاتۆته‌ خواره‌وه‌ و ئه‌مساڵ پلەی ١٨ه‌مینی گرتووە. 


1332 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2018

بابەتی زیاتر