Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی فه‌رمانیكرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كوشتنی فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی پاسه‌وانی سه‌رۆكوه‌زیران


حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ فه‌رمانی‌ كرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ به‌ په‌له‌ له‌ كوشتنی‌ فه‌رمانده‌ی‌ فیرقه‌ی‌ پاسه‌وانیی‌ سه‌رۆكوه‌زیران، كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی‌ سه‌رایا سه‌لامه‌وه‌ كوژرا.

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق، فه‌رمانی‌ كرد به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدراه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ به‌ په‌له‌ له‌ كوشتنی‌ عه‌مید شه‌ریف ئیسماعیل، فه‌رمانده‌ی‌ لیوای‌ 57ی‌ تایبه‌تی‌ پاسه‌وانیی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق.
نووسینگه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین، ڕایگه‌یاند "دوێنێ‌ كاروانی ئوتۆمبێله‌كانی فه‌رمانده‌ی لیوای 57 و هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی عێراق، بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌ركێك له‌ به‌غداوه‌ به‌ره‌و پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ڕێكه‌وتووه‌".
نووسینگه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردوه‌و "هێزه‌كه‌ له‌ ده‌روازه‌ی شاری سامه‌ڕا له‌گه‌ڵ چه‌ند كارمه‌ند و چه‌كدارێكی سه‌رایا سه‌لامی‌ سه‌ر به‌ موقته‌دا سه‌در ده‌مه‌قاڵه‌ له‌ نێوانیاندا ڕووی داوه‌".
دواتریش له‌ كاتی ده‌رچوونی هێزه‌كه‌ له‌ شاری سامه‌ڕا به‌ ئاراسته‌ی خاڵی پشكنینی (ئه‌لحۆش)ی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له‌ نێوان هه‌ردوولادا ڕووی داوه‌ و، به‌هۆیه‌وه‌ عه‌مید شه‌ریف ئیسماعیل فه‌رمانده‌ی‌ لیوای‌ 57ی‌ تایبه‌تی‌ پاسه‌وانیی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق كوژراوه‌ و، چه‌ند پاسه‌وانێكیشی‌ بریندار بوون.


503 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2018

بابەتی زیاتر