Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی‌ عێراق مووچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانگه‌ فیدراڵییه‌كانی هه‌رێم خه‌رج ده‌كات


عه‌میدی مافپه‌روه‌ر (ساڵح عوسمان خزر) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نشینگه‌ی سلێمانی به‌ ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمانگه‌كه‌ی‌ ڕاگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا موچه‌ی مانگه‌كانی‌ (10‌و 11و 12)ی‌ ساڵی‌ 2017ی ‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی (نشینگه‌، ڕه‌گه‌زنامه‌، پاسپۆرت ‌و كارتی‌ زانیاری) ‌ی‌ هه‌رێم خه‌رج بكرێت.

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری ناوخۆی عێراق‌و وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ران‌و ئه‌فسه‌رانی پۆلیسی گومرگ‌و پاسه‌وانی سنوور و هه‌ر چوار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی (نشینگه‌، ڕه‌گه‌زنامه‌، پاسپورت‌و كارتی زانیاری) كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌بادی واده‌ی‌ كردنه‌وه‌ی‌   هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێر و سلێمانی پێ‌ راگه‌یاندوون، كه‌ بریاره‌ رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ بكرێنه‌وه‌.

پێشتر فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق به‌دواداچوونی بۆ دواكه‌وتنی مووچه‌ی‌ فه‌رمانگه‌ فیدراڵییه‌كانی كوردستان كرد‌و له‌وباره‌وه‌ نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆی عێراق كرد.

731 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2018

بابەتی زیاتر