Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌؛ ره‌خنه‌ی له‌ سه‌رۆك كۆمار گرت

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ڕه‌خنه‌ی‌ له‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراق له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ گرت..
حه‌یده‌ر عه‌بادی دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی یاسای بودجه‌ی‌ عێراقه‌وه‌ قسه‌ی‌ كرد و وتی‌ هیچ كه‌س بۆی نییه‌ یاسای بودجه‌ی‌ گشتی عێراق ڕابگرێت له‌ كاتێكدا كه‌ په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌رداوه‌.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتیشی هیوادارین یاسای بودجه‌ی‌ گشتی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه‌ ڕاده‌ستی حكومه‌ت بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
ئه‌و قسانه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕه‌تیكرده‌وه‌ ئیمزا له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018 بكات.
فوئاد مه‌عسوم 31 ره‌خنه‌ی دارایی و یاسایی و ده‌ستوری له‌ یاسای بودجه‌ گرت و داوای كرد له‌ په‌رله‌مان پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت.
ڕۆژی 2ی ئه‌م مانگه‌، په‌رله‌مانی عێراق  به‌بێ نوێنه‌ره‌كانی‌ كورد كۆبووه‌وه‌ و تیایدا پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018ی به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ تێپه‌ڕاند.

321 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2018

بابەتی زیاتر