Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه‌ فرۆكه‌خانه‌كانی‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر ده‌كرێنه‌وه‌


سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌، فرۆكه‌خانه‌كانی‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر به‌رووی‌ گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌كرێنه‌وه‌، دوای‌ نزیكه‌ی‌ پێنج مانگ له‌داخستنیان.

سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی رایگەیاند كە دووبارە هەردوو فڕۆكەخانەكانی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی بە رووی گەشتە نێودەوڵەتییەكاندا كرانەوە، دوای ئەوەی هەرێمی كوردستان رەزامەندیی نیشان دا هەردوو فڕۆكەخانەكە بكەونە ژێر دەسەڵاتی فیدرالی.
 

لە روونكردنەوەیەكدا كە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، حەیدەر عەبادی ئاماژەی بەوەداوە، لەبەر پەرۆشی لە ئاسانكاری بۆ گەشتكردنی هاووڵاتییان لە رێگەی هەردوو فڕۆكەخانەكانی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی، فەرمانێكی دیوانی واژووكردووە سەبارەت بە دووبارە كردنەوەی هەردوو فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی دوای ئەوەی هەرێمی كوردستان رەمەزاندی نیشان دا كە هەردوو فڕۆكەخانەكە بكەونە ژێر كۆنتڕۆڵی دەسەڵاتی فیدرالی، هەروەها بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی تایبەت لە هەردوو فڕۆكەخانەكە لەژێر فەرماندەیی و كۆنتڕۆڵی وەزارەتی ناوخۆی فیدرالدا بن.

سەرۆكوەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە كە بە پێی یاسا سیستەمی پشكنین (ئەلبایسز) تایبەت لە هەردوو فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان و دەروازە سنوورییەكان بە سیستەمی سەرەكی لە بەغدا دەبەسترێتەوە، هەروەك ئێستا لە دەروازە سنوورییەكانی دیكەی عێراق كاری پێ دەكرێت، هەروەها فەرمانبەرانی پاسپۆرت و رەگەزنامە لە هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی دەخرێنە سەر وەزارەتی ناوخۆی فیدرال و روونی كردووەتەوە كە ژمارەیەك بڕگەی لەبەر پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەكانی هاووڵاتییان لە هەرێمی كوردستان و عێراق لە فەرمانە دیوانییەكەدا، داناوە.

حەیدەر عەبادی باسی لەوەشكردووە كە لیژنەیەكی باڵا كە نوێنەرانی سەرجەم دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكان لە ناوەند و هەرێم لە خۆدەگرێت بە مەبەستی سەرپەرشتیكردن لە بەڕێوەبردنی فڕۆكەخانەكان و دەروازە سنوورییەكان پێكدەهێنرێت ئەوەش بۆ دڵنیایی لە پابەندبوون بە پێوەرەكانی فیدرالی كە راپۆرت بۆ فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بەرزدەكاتەوە.


743 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2018

بابەتی زیاتر