Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تیله‌رسن كاتی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی دیاریكرد


په‌یام ـ 


تیلەرسن لە بینای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد و تیایدا سەربارەت بە بابەتی لەکاربردنی روونکردنەوەی بۆ میدیاکاران دا و ڕایگه‌یاند:  لە ٣١ی ئاداردا دەست لە پۆستەکەی هەڵدەگرێت. 

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە لەمڕۆوە ئەرک و کارەکانی وەزارەتەکەی بە جێگری وەزیری دەرەوە جۆن سولیڤان دەسپێرێت و گوتیشی: "لەم ماوەیەی ماوە لەگەڵ وەزیری نوێ دەرەوە، مایک مۆمپیۆ بەشێوەیەکی کاتی بەیەکەوە کارەدەکەین تا شارەزایی لە کارەکان پەیدا دەکات".

دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند: پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌ رێکس تیله‌رسن وه‌رده‌گرێته‌وه‌ و بەڕێوەبەری ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی)، مایك پۆمپیۆ ده‌كاته‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌.

تره‌مپ له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە كه‌ پۆمپیۆ ده‌كاته‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سوپاسی تیله‌رسن-یشی كردبوو بۆ ئه‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كردوون و رایشیگه‌یاندبوو جێگای سه‌رۆكی سی ئای ئه‌ی به‌ جێگری سه‌رۆكی ده‌زگاكه‌، جینا هاپسێل پڕده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م ژن ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت.
 
ریكس تیلەرسۆنی 65ساڵ پێشتر بەڕێوەبەری كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبێل بوو، مانگی شوباتی 2017 لە دوای دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ لە كۆشكی سپی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكای پێبەخشرا و ماوەیەك دوای دەستبەكاربوونی لە میدیاكانی ئەمریكاوە ناكۆكییەكانی ترەمپ و تیلەرسۆن قسەیان لەبارەیەوە كرا و چەند راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئاشكرایانكرد ترەمپ و تیلەرسۆن دەربارەی مامەڵكردن لە چەند پرسێكی دەرەكیدا ناكۆكییان هەیە بەتایبەتی دۆسیەی ئێران و كۆریای باكور.

531 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2018

بابەتی زیاتر