Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

باره‌گاكانی كۆمه‌ڵ و گۆران و یه‌كگرتوو له‌ خورماتوو ده‌كرێنه‌وه‌



ئه‌مڕۆ باره‌گاكانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ دووزخورماتوو ده‌كرێنه‌وه‌.

غالب فایه‌ق، به‌رپرسی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ دووزخورماتووی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند "سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی‌ باره‌گاكانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ دووزخورماتوو، نوێنه‌ری‌ هه‌رسێ‌ لایه‌نه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌بو توراب به‌رپرسی‌ هێزه‌كانی‌ به‌په‌رچدانه‌وه‌ی‌ خێرا و قائیمقامی‌ دووزخورماتوو كۆبوونه‌ته‌وه‌".
به‌رپرسی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ دووزخورماتووی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ئاشكرای‌ كرد "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتن بۆ كردنه‌وه‌ی‌ باره‌گاكانی‌ هه‌رسێ‌ لایه‌نه‌كه‌ له‌ دووزخورماتوو".
وتیشی‌ "بڕیار دراوه‌ هه‌ر له‌مڕۆوه‌ ڕێگه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی‌ باره‌گاكان بدرێت".
هه‌روه‌ها هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ و قائیمقامی‌ دووزخورماتوو به‌ڵێنی‌ پاراستنی‌ باره‌گای‌ حیزبه‌كانیان له‌ هه‌ر هێرش و ڕووداوێكی‌ نه‌خوازراو داوه‌.

536 جار خوێندراوەتەوە
13/03/2018

بابەتی زیاتر