Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بانكی‌ ڕافیده‌ینی سلفه‌یه‌كی‌ پێنج ملیۆن دیناری‌ ده‌داته‌ مامۆستاو فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌


بانكی‌ ڕافیده‌ینی‌ عێراقی‌ سلفه‌یه‌كی‌ پێنج ملیۆن دیناری‌ ده‌داته‌ مامۆستاو فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌.

بانكی‌ ڕافیده‌ینی‌ عێراقی‌ ڕایگه‌یاند بڕی‌ پێنج ملیۆن دینار وه‌ك سلفه‌ ده‌داته‌ مامۆستاو فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ عێراق و له‌ماوه‌ی‌ 40 مانگدا كه‌ ده‌كاته‌ 3ساڵ و چوار مانگ لێیان وه‌رده‌گرێته‌وه‌، به‌جۆرێك بۆ هه‌رمانگێك بڕی‌ 162 هه‌زارو پێنجسه‌د دینار له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌.
نووسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ بانكی‌ ڕافیده‌ین له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه‌" وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی‌ 162 هه‌زارو پێنج سه‌د دیناره‌، له‌ڕێگه‌ی‌ سیستمی‌ ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
بانكی‌ ڕافیده‌ین مانگی‌ شوباتی‌ ڕابردوو بڕیاری‌ پێدانی‌ سلفه‌یه‌كی‌ پێنج ملیۆن دیناری‌ به‌مامۆستاو فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌و هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌رخ و ڕه‌سافه‌ی‌ به‌غدا ڕاگه‌یاند.


4022 جار خوێندراوەتەوە
10/03/2018

بابەتی زیاتر