Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی: به‌ر له‌ 21ـی مانگ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌كرێنه‌وه‌


په‌یام ـ 

سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی رایگەیاند کە بەر ٢١ی ئەم مانگە کە هاوکاتە لەگەڵ جەژنی نەورۆز، گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەست پێ دەکەنەوە. 

بەپێی راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانیی نووسینگەی سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری، سەرۆکی هاوپەیمانییەکە، بەرهەم ساڵح و سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.

لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، عەبادی و بەرهەم ساڵح باسیان لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا کردووە.

لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە هەردوو فڕۆکە خانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی کە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ەوە بەرووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا داخراوە، عەبادی رایگەیاندووە کە بەر ٢١ی ئەم مانگە کە هاوکاتە لەگەڵ جەژنی نەورۆز، هەردوو فڕۆکەخانەکە بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا دەکرێنەوە.

هەر لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا حەیدەر عەبادی بەڵێنیداوە بەمزووانە مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی لە رێگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە رەوانە بكات.

8066 جار خوێندراوەتەوە
09/03/2018

بابەتی زیاتر