Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆگبا و مۆرینۆ زیاتر گرژ ده‌بێت


پۆڵ بۆگبا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ جۆزێ مۆرینۆی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ رووی له‌ ئاڵۆزی زیاتر كردووه‌ و داهاتووی ئه‌و یاریزانه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌ نادیاری ده‌مێنێته‌وه‌.
له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆیاندا رۆژنامه‌كانی ده‌یلی  مه‌یل و ئیندیپێندێنت و تایمز باسیان له‌وه‌ كردوه‌ پۆگبا به‌ هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ مۆرینۆ به‌ره‌وه‌ باشی نه‌چووه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تازه‌ رووی له‌ گرژی كردوه‌، ئیداره‌ی یانه‌كه‌ش پشتگری له‌ مۆرینۆ ده‌كات.
به‌وته‌ی به‌شێك له‌و سه‌رچاوانه‌  مانچسته‌ر یونایتد له‌ ژێر فشاری مینۆ رایۆلای بریكاره‌ی یاریزانه‌كه‌دایه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌ په‌یوه‌ندیشدایه‌ له‌گه‌ڵیان و زۆر سه‌ردانی راهێنانه‌كانی مانچسته‌ر یونایتد ده‌كات، له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی مۆرینۆش ده‌یه‌وێت وه‌رزی داهاتوو ئه‌و یاریزانه‌ ره‌وانه‌ی یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بكات.
به‌ وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ پۆگبا له‌ شوێنی یاریكردنی رازی نییه‌، به‌ڵام مۆرینۆ سووره‌ له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی و گوێ به‌ خواستی ئه‌و یاریزانه‌ فه‌رنسیه‌ نادات.


412 جار خوێندراوەتەوە
25/02/2018

بابەتی زیاتر