Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زۆرترین ده‌سترێژی‌ سێكسی‌ بۆسه‌ر ئافره‌ت؛ له‌و وڵاتانه‌دایه‌ كه‌ بانگه‌شه‌ی‌ مافی‌ ئافره‌ت ده‌كه‌ن


به‌پێی‌ راپۆرتێكی‌ ناوه‌ندی‌ توێژینه‌وه‌ی كاتیخۆن زۆرترین ده‌ستدرێژی‌ سێكسی‌ بۆسه‌ر ئافره‌تان له‌و وڵاتانه‌دایه‌ بانگه‌شه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ‌و ديموكراسی‌‌و مافی‌ ئافره‌ت ده‌كه‌ن؛ به‌ جۆرێك له‌ وڵاتی‌ ئه‌مریكا كه‌ بانگه‌شه‌ی‌ دیموكراسییه‌ت‌و مافی‌ ئافره‌ت ده‌كات له‌ شه‌ش ئافره‌ت دانه‌یه‌ك ده‌ستدرێژی‌ ده‌كرێته‌ سه‌ری‌.

هه‌روه‌ها وڵاتانی‌ سوید‌و به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیاو كه‌نه‌دا كه‌ سیماكانی‌ دیموكراسییه‌ت‌و مافی‌ مرۆڤن له‌ جیهاندا له‌ ریزبه‌ندی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ن كه‌ زۆرترین ده‌ست درێژی‌ سێكسی‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر ئافره‌ت تێیاندا.

ریزبه‌ندییه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه‌

1- ئه‌مریكا، زۆرترین رێژه‌ی‌ ده‌ستدرێژی‌ سێكسی‌ بۆسه‌ر ئافره‌تان له‌ ئه‌مریكادایه‌, به‌رێژه‌یه‌ك 6/1 ئافره‌تی‌ ئه‌مریكا ده‌ستدرێژی‌ سێكسی‌ ده‌كرێته‌ سه‌ری‌ واتا 16.6%.
2- باشوری‌ ئه‌فریكا
3- سوید
4- هیندستان
5- به‌ریتانیا
6- ئه‌ڵمانیا
7- فه‌ره‌نسا
8- كه‌نه‌دا
9- سریلانكا
10- ئه‌سیوبیا

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر به‌ پێی‌ راپۆرتێكی‌ سی‌ ئێن ئێنی‌ ئه‌مریكی‌؛ لەنێوان ساڵانی 2000 بۆ 2010 زیاتر لە 248 هەزار منداڵ لە ئەمریکا هاوسەرگیری پێکراوەو هەندێکیان تەمەنیان تەنها 10 ساڵ بووە!



له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌ ئه‌ركان جاف
سه‌رچاوه‌؛ مركز دیراسات كاتیخون

14180 جار خوێندراوەتەوە
24/02/2018

بابەتی زیاتر