Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجامدانی‌ 3 تاقیكردنه‌وه‌ى به‌كالۆری‌ له‌هه‌فته‌یه‌كدا، ناڕه‌زایی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

په‌یام ـ

هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ‌و ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان داواده‌كه‌ن بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆژه‌كانی نێوان تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌كالۆری هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ و هه‌ره‌شه‌ی هه‌ڵوێستی‌ مه‌ده‌نی‌ ده‌كه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ‌و ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكیان ئاراسته‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ‌و په‌رله‌مانی كوردستان و كه‌سوكاری قوتابیان كرد و تێیدا هاتووه‌ به‌پێی ساڵنامه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، گۆڕانكاریی كراوه‌ له‌خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی وزاری (به‌كالۆری)ی پۆلی 12، به‌جۆرێك له‌هه‌فته‌یه‌كدا سێ تاقیكردنه‌وه‌ ده‌كرێت، له‌كاتێكدا ساڵانی ڕابردوو له‌هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نها دوو تاقیكردنه‌وه‌ كراوه‌.
مامۆستایانی پێشه‌نگ‌و ڕێكخراوی قوتابیان ده‌ڵێن "پاش ڕاوێژو لێكۆڵینه‌وه‌ی وردو شیاو پێمان وایه‌ ئه‌م بڕیاره‌ هه‌ڵه‌یه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندیی قوتابیاندا نیه‌و كاریگه‌ریی دروستده‌كات له‌سه‌ر دابه‌زینی نمره‌ له‌و قۆناغه‌".
له‌ به‌شێكی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌ كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ ده‌بێته‌ هۆی ساردبوونه‌وه‌ی زیاترو قوڵبوونه‌وه‌ی زیاتری قه‌یرانه‌كان، هه‌ربۆیه‌ داواكارین هه‌رچی زووتره‌ ئه‌و بڕیاره‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و له‌هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نها دوو تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كالۆری ئه‌نجامبدرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ڕێكاری مه‌ده‌نی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌، هه‌ر لێره‌وه‌ بانگهێشتی سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌ قوتابی و خوێندكاریی و ڕێكخراوه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی بواری په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ن بۆگردبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌یی له‌پێناو سه‌رخستنی داواكاریی قوتابیان.

542 جار خوێندراوەتەوە
19/02/2018

بابەتی زیاتر