Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ سلێمانی‌ ئاگر له‌ ئوتێلێك كه‌وته‌وه‌و شه‌ش كه‌س برینداربوون

په‌یام ـ

له‌سه‌ر شه‌قامی‌ بازنه‌یی‌ مه‌لیك مه‌حمود له‌ سلێمانی‌، ئوتێلێك به‌ هۆكارێكی‌ نادیار گڕیگرت و شه‌ش كه‌س برینداربوون.

(ئوتێل نارا) له‌ سێ نهۆم پێكهاتووه‌، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ هۆكارێكی‌ نادیار گڕیگرت و جگه‌ له‌ كارمه‌ندێكی وه‌زاهره‌تی‌ ناوخۆ، پێنج كه‌سی به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بیش برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌رگری‌ شارستانی‌ سلێمانی‌ ده‌ڵێت "تائێستا هۆكاری‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ نازاندرێت، به‌لاَم به‌پێی‌ زانیاریه‌كان منداڵێكی‌ دانیشتووی‌ ئوتێله‌كه‌ په‌توویه‌كی خستووه‌ته‌سه‌ر هیته‌رێكی‌ كاره‌بایی و ئاگره‌كه‌ كه‌وتۆته‌وه‌.

وتیشی "گه‌رچی ڕووداوه‌كه‌ زیانی‌ گیانی‌ نه‌بووه‌، به‌لاَم شه‌ش برینداری‌ لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ كه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌ كران".
تا كاتی‌ ئاماده‌كردنی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌، زیانه‌ ماددییه‌كانی ڕووداوه‌كه‌ مه‌زه‌نده‌ نه‌كرابوون‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.


572 جار خوێندراوەتەوە
19/02/2018

بابەتی زیاتر