Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ: ئه‌ركی سه‌ره‌كی پرۆژه‌ی ئیسلامی وه‌ستانه‌وه‌یه‌ دژی زوڵم‌و سته‌م

په‌یام ـ

مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌ركی سه‌ره‌كی پرۆژه‌ی ئیسلامی وه‌ستانه‌وه‌یه‌ دژی زوڵم و سته‌م و پابه‌ندبوون به‌ مه‌بده‌ئی فه‌رمان به‌ چاكه‌ و رێگریی له‌ خراپه‌، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ "ئیسلام وا فێری كردووين كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س راست و ساغ و دڵسۆزبين و دژی هه‌موو زوڵم‌و سته‌م‌و خراپه‌كارییه‌ك بوه‌ستینه‌وه‌".

وته‌كانی مامۆستا عه‌لی باپیر له‌ میانه‌ی كۆڕێكدا هات كه‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ 13ی‌ سه‌فین له‌سنووری‌ مه‌ڵبه‌ندی 11ی‌ ده‌وروبه‌ری‌ هه‌ولێر بۆ ئه‌میری كۆمه‌ڵ سازیكردبوو، تێیدا مامۆستا عه‌لی باپیر تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر دوایین گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌تایبه‌تیی‌و عێڕاق به‌گشتیی‌و په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێم.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی‌ قسه‌كانیدا مامۆستا عه‌لی باپیر باسی له‌ كارو پڕۆژه‌ی‌ ئیسلامیی كردو ڕایگه‌یاند: پڕۆژه‌ی‌ ئیسلامیی ئه‌وه‌یه‌ هه‌وڵبدرێ‌ خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر زیاتر به‌ئیسلام ئاشنا بكه‌ین‌و دژی زوڵم‌و سته‌م بوه‌ستینه‌وه‌و، فه‌رمان به‌چاكه‌و ڕێگریی له‌ خراپه‌ ببێته‌ كاری‌ سه‌ره‌كیی پڕۆژی ئیسلامیی.

هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر ڕاشیگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌كو كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی هه‌ورازو نشێو و نه‌هامه‌تیی‌و ناڕه‌حه‌تیی زۆرمان بینیوه‌و، به‌هۆی پابه‌ندییمان به‌قوڕئان‌و ئیسلامه‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م نه‌هامه‌تییه‌كان سه‌ربه‌رزانه‌ لـێی‌ ده‌رچووین، مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌وه‌شی وت "ئیسلام وا فێری كردوین له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س ڕاست‌و ساغ‌و دڵسۆز بین له‌هه‌موو بواره‌كانداو دژی هه‌موو زوڵم‌و سته‌م‌و خراپه‌كارییه‌ك بوه‌ستینه‌وه‌".
هه‌روه‌ها مامۆستا عه‌لی‌ باپیر داوای‌ له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كرد ئه‌و ئیسلام‌و ئیمانه‌ی‌ خوا پێی‌ به‌خشیوین هه‌وڵ بده‌ین له‌خۆمان زیاتر به‌رجه‌سته‌ی‌ بكه‌ین‌و بڵاوی‌ بكه‌ینه‌وه‌و نموونه‌یه‌كی‌ جوان نیشانی‌ خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر بده‌ین‌و، هه‌وڵبده‌ین ڕێبواری دیكه‌ زۆرتر بكه‌ین بۆ ئه‌م كاروانه‌ به‌بێ‌ جیاوازیی‌و كه‌سمان پێ‌ زیاد نه‌بێ‌".


1572 جار خوێندراوەتەوە
18/02/2018

بابەتی زیاتر