Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كەشناسی رێژەی باران بارینی لە 24 كاتژمێری رابردوو بڵاوكردەوە


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم ڕێژه‌ی بارانی‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوو ده‌خاته‌ڕوو، ئاشكراشیده‌كات زۆرترین ڕێژه‌ی بارانبارین له‌هه‌رێمی كوردستان له‌مساڵدا له‌ 24 سه‌عاتی‌ رابردوودا تۆماركراوه‌ و سه‌نته‌ری شاری سلێمانیش به‌رزترین رێژه‌ی تۆماركردووه‌، كه‌ 131 مللیمه‌تره‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ئاراسته‌ی په‌یام كردووه‌، ڕایگه‌یاندووه‌: زۆرترین رێژه‌ی بارانبارین له‌هه‌رێمی كوردستان له‌مساڵدا له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراوه‌ به‌جۆرێك رێژه‌ی بارانبارینی 24 كاتژمێری رابردوو له‌ هه‌ولێر  51 و پۆینت یه‌ك ملم و ، له‌ سلێمانی 131 و پۆینت هه‌شت ملم، له‌ دهۆك 7 و پۆینت شه‌ش ملم، له‌ كه‌ركوكیش 23. و پۆینت چوار ملم و، له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش 105و پۆینت چوار ملم باران باریوه‌.

هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم كۆی گشتی رێژه‌ی بارانبارینی بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌ خستووه‌ته‌ڕوو..

له‌ پارێزگای هه‌ولێر 205 ملیم و له‌ سلێمانی 486 ملم و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ 292 ملم و پارێزگای دهۆك 177 ملم و له‌ پارێزگای كه‌ركوكیش 122 ملم باران باریوه‌.. 

به‌پێی ئه‌و رێژانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم خستویه‌تیه‌ڕوو" كۆی گشتی بارانبارین له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێم نزیكبۆته‌وه‌ له‌ رێژه‌ی پارساڵ و له‌ هه‌ندێ شوێنیش رێژه‌كه‌ تێپه‌ڕی كردووه‌.








1963 جار خوێندراوەتەوە
18/02/2018

بابەتی زیاتر