Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا پێشنیازی‌ جێگیركردنی‌ هێزێكی‌ هاوبه‌شی‌ ئه‌مریكی‌ توركی‌ له‌ مه‌نبه‌ج ده‌كات


توركیا پێشنیازی‌ جێگیركردنی‌ هێزێكی‌ هاوبه‌شی‌ ئه‌مریكی‌ توركی‌ له‌شاری‌ مه‌نبه‌جی‌ سوریا ده‌كات.

به‌رپرسێكی‌ توركی‌ ئاشكرایكرد ئه‌نقه‌ره‌ پێشنیازێكی‌ بۆ واشنتۆن كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌جێگیركردنی‌ هێزی‌ توركی‌ شانبه‌شانی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌مه‌نبه‌ج، به‌وته‌ی‌ به‌رپرسه‌كه‌ ئه‌و پێشنیازه‌ سه‌ركه‌وتنی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ هه‌ردوولایه‌ بۆ كۆتاییهێنان به‌كێشه‌كانی‌ نێوانیان سه‌باره‌ت به‌سوریا، كه‌ به‌هۆی‌ هاوكاریه‌كانی‌ واشنتۆن بۆ هێزه‌كانی‌ یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل یه‌په‌گه‌وه‌ دروست بووه‌.
به‌رپرسه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ به‌رپرسانی‌ توركیا پێشنیازه‌كه‌یان ئاراسته‌ی‌ ڕیكس تیلرسن وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا كردووه‌، كه‌ ئێستا به‌سه‌ردانێكی‌ دوو ڕۆژه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌یه‌.
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا كه‌ هاوڕێیه‌تی‌ تیلرسن ده‌كات له‌گه‌شته‌كه‌یدا بۆ توركیا ڕایگه‌یاند، تیلرسن له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سه‌رۆككۆماری‌ توركیا تاووتوێی‌ چه‌ند پرسێكی‌ گرنگیان كردووه‌، ئه‌مه‌ش دوای‌ ڕه‌خنه‌ توندو به‌رده‌وامه‌كانی‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌سیاسه‌تی‌ واشنتۆن له‌سوریا.
سوپای‌ توركیا مانگی‌ ڕابردوو له‌شكركێشی‌ بۆسه‌ر عه‌فرین ئه‌نجامداو له‌ئێستاشدا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ داگیركردنی‌ مه‌نبه‌ج ده‌كات كه‌ به‌دووری‌ نزیكه‌ی‌100 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ عه‌فرینه‌وه‌.

388 جار خوێندراوەتەوە
17/02/2018

بابەتی زیاتر