Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی‌ به‌نداوی‌ سماقوڵییه‌وه‌ ڕێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌ولێر- سلێمانی‌ به‌ته‌واوی‌ ژێر ئاو كه‌وتووه‌


په‌یام ـ 


به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاوی به‌نداوی سماقوڵییه‌وه‌ ڕێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌ولێر- سلێمانی‌ به‌ته‌واوی‌ ژێر ئاو كه‌وتووه‌ و له‌ئێستاشدا ڕێگه‌یه‌كی‌ كاتی‌ بۆ هاتووچۆی‌ هاولاَتیان كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاتووچۆی‌ ئۆتۆمبیلی‌ بارهه‌ڵگر قه‌ده‌غه‌ كراوه‌. تیمه‌كانی‌ هاتووچۆی‌ كۆیه‌ش چاودێری‌ ڕێگه‌كه‌ ده‌كه‌ن و ڕێگه‌ به‌ ئۆتۆمبیلی‌ بارهه‌ڵگر ناده‌ن به‌و ڕێگه‌یه‌دا هاتووچۆ بكات، چونكه‌ مه‌ترسی‌ داڕوخانی‌ له‌سه‌ره‌.

به‌نداوه‌كه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ دروست كراوه‌و ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌و دۆنم و ڕه‌زو باخانه‌شی‌ خستۆته‌ ژێر ئاو كه‌پێشتر خه‌ڵكی‌ ناوچه‌كه‌ باخداریان تێدا ده‌كرد. 

لای خۆشییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ هاتووچۆی‌ كۆیه‌ داوا له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی‌ داره‌كانی‌ هه‌ولێر ده‌كات په‌له‌ بكه‌ن له‌ته‌واو كردنی‌ ڕێگه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌هۆی‌ داڕوخان و ئاوی‌ به‌نداوه‌كه‌وه‌ مه‌ترسی‌ بۆسه‌ر ماڵ و گیانی‌ شۆفێران دروست نه‌بێت. 

3022 جار خوێندراوەتەوە
16/02/2018

بابەتی زیاتر